ژنانی سۆران بازاڕی کاری دەستی دەکەنەوە

“هیوادارام ئافرەتان بێنە دەرەوە لە ماڵەکانیان”

+964
ئاکام غەفور-سۆران

ژنانی سۆران8ـی مارس بە هەل دەزانن و شەوانی رەمەزان دێنەدەرەوە و بازاڕێک بۆ ساغکردنەوەی کارە دەستییەکانیان دەکەنەوە، هەرچی خانمێک خاوەن کاربێت دەتوانێت بەرهەمەکانی لەو بازاڕە ساغ بکاتەوە.

پەیامنێری 964 دەڵێت، بڕیارە بازاڕەکە تاکو کۆتایی مانگی رەمەزان بەردەوام دەبێت و شەوانە تاکو کاتژمێر 12:00ـی شەو کراوە دەبێت، چەندین کاری دەستی جۆراوجۆری تێدا نمایشکراوە لە تابلۆی هونەری و ئێکسسوارات و پێداویستی خانمان.

ئەمەل حاجی ئاغا، خاوەن کارێکی سۆرانە، بۆ 964 وتی، لە دوکانەکەم زیاتر بابەتی هونەری دەفرۆشم، هەوڵمداوە هونەر و کارەکەم تێکەڵاو بکەم، خەڵکیش خواستی زۆری لەسەر بابەتە هونەریەکانە، ئەمشەو لێرە بەرهەمی دوکانەکەم نمایش کردووە.

هەر وەک ئەو خانمە باسی دەکات، ئەو جۆرە بازاڕانە گرنگن بۆ ئەوان و هۆکارە بۆ ناساندنی کارەکانیان و سودی دەبێت بۆ ئەوان.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح