بە کچ و کوڕەوە سەریان تێکردووە

بۆ جلی کوردی ئێستا مۆدێلی ساڵی هەشتاکان باوە

964+

دەشتی عارف ـ هەولێر

لە بەهار و نەورۆز نزیک دەبینەوە و ئەمساڵ جەژنی رەمەزانیشی تێکەوتووە، بۆیە هاوڵاتیەکی زۆر سەریان کردووەتە کڕینی جلی کوردی لە کوڕان و کچان و مۆدێلی ساڵی هەشتاکانیش ئێستا باوە.

ئەرسەلان ئەمین، بەرگدووری جلی ژنانە و بە 964ـی وت، لەرووی رەنگەوە ئەمساڵ زیاتر ملەوەن باوە و لەرووی ستایلیشەوە کراس و کەوا و هەندێک لە کچانیش لەگەڵ کراسوکەواکە داوای هێلەکیش دەکەن.

“مۆدێلی جلی کوردی ئێستا گەڕاوەتەوە بۆ مۆدێلی ساڵی هەشتاکان لەرووی دوورین و جوانکارییەوە، لەرووی قوماشیشەوە قوماشی رەق دەدوورن تاوەکو جوان لەبەریان بوەستێت، زیاتریش کراسی سادە بەکاردەهێنن لەجیاتی کراسی بە مور و کریستاڵ”. ئەرسەلان ئەمین وای وت.

دانا جەلال، بەرگدووری جلی پیاوان، باسی مۆدێلی جلی پیاوانی کرد و وتی، گەنجانی هەولێر زیاتر حەز دەکەن شەرواڵەکەیان تەسک بێت، ئەم جۆرە مۆدێلە داواکاری زۆری لەسەرە.

وتیشی، چەند ساڵێک پێش ئێستا داواکاری لەسەر جلی کوردی زۆر کەمبوو لە ناو گەنجان و گەنج حەزی بە پۆشینی جلی کوردی نەبوو، بەڵام ئێستا گەنجێکی زۆر رووی لە جلی کوردی کردووە و بۆ زۆرێک لە بۆنەکان جلی کوردی دەپۆشن”.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

رەمەزان و جلی کوردی و نەورۆز و راپەرین و گشتی دراوە بەی...

رەمەزان و جلی کوردی و نەورۆز و راپەرین و گشتی دراوە بەیەکدا