دیمەنێك لە فێستیڤاڵی پێشوو بەبۆنەی سەری ساڵ لە هەولێر
لە هەولێر
ئەمڕۆ فێستیڤاڵی شەوانی رەمەزان دەستپێدەكات
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
دواجار بڕیارە ئەمشەو لە سەنتەری بازاڕی هەولێر، فێستیڤاڵی شەوانی رەمەزان دەستپێبكات و سەرۆكی شارەوانییش كاتی كردنەوەكە ئاشكرا دەكات.
سەرۆكی شارەوانیی هەولێر كارزان عەبدولهادی ئەمڕۆ شەممە 8.3.2025 بە 964ی راگەیاند، ئامادەكاریی دەكەن بۆ ئەوەی ئەمشەو كاتژمێر 8:30 بە رێوڕەسمێك فێستیڤاڵی شەوانی رەمەزانی هەولێر دەستپێدەكات و تا رۆژانی جەژن بەردەوام دەبێت.
فێستیڤاڵەكە بڕیاربوو چوارشەممەی رابردوو بكرێتەوە، بەڵام كۆشك و خاوەن كارەكان ئامادەنەبوون.
40 كۆشك، كە لە لایەن شارەوانیی هەولێرەوە بە موزادەیە بە كاسبكار و خاوەنكاران دراوە، لە دەوروبەری پاركی شار و نزیك قاوەخانەی مەچكۆ لای قەڵا دانراون و تێیدا خواردنی كوردەواری، خواردنی بیانی و كاری دەستی و بەروبومی خۆماڵی و شتی دیكەی لێ دەفرۆشرێت، هەروەها شەوان بڕگە و بابەتی هونەرییش پێشكەش دەكرێت.