لە رووداوێکی تەقەکردندا لە کەنەدا 12 کەس برینداربوون
هۆکار و پاڵنەری رووداوەکە نەزانراوە
لە رووداوێکی تەقەکردندا لە کەنەدا 12 کەس برینداربوون
964+
شۆڕش قادری
لە رووداوێکی تەقەکردندا لە کەنەدا 12 کەس برینداربوون و تائێستاش هۆکار و پاڵنەری رووداوەکە نەزانراوە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، لە مەیخانەیەکی شاری تۆرۆنتۆـی کەنەدا چەکدارێک تەقەی کردووە و بەهۆیەوە 12 کەس برینداربوون.
پۆلیسی تۆرۆنتۆـش رایگەیاندووە، تا ئێستا هۆکار و پاڵنەری رووداوەکە نەزانراوە و تەقەکەرەکەش دەستگیر نەکراوە.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە و هەوڵەکانیان بۆ دەستگیرکردنی تەقەکەرەکە بەردەوامە.