"بۆری لە رێڕوەی خۆی لایداوە"
لە کەرکوک بیرە نەوتێک ژیانی چەند کارمەندێک دەخاتە مەترسییەوە
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
ژمارەیەک کارمەندی هەڵکەندنی بیرەنەوت، لە کێڵگەی بای حەسەن لە مردن رزگاریان بوو، رووداوێکە کە ئێوارەی پێنجشەممە روویداوە و سۆراغی 964 دەری خستووە.
کاتژمێر 5:00ی ئێوارەی دوێنی پێنجشەممە 6.3.205، ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیایەک سەرقاڵی هەڵکەندنی بیرە نەوتییەکی نوێ دەبن لە کێڵگە نەوتییەکانی بای حەسەن، بەهۆی فشاریی غازی ژێر زەویی بۆرییەک “ئاوت دەکات و دێتە دەرەوە”، لەگەڵیدا غازی H2Sی کوشندە دەردەچێت.
ئەوەش دەبێتە مایەی مەترسی لەسەر ئەو کرێکارانەی لە کێڵگە نەوتییە کاریان کردووە، عەدنان حەمدان، یەکێک لەو کارمەندانەی رزگاری بووە بە 964ـی وت، لەکاتی هەڵکەندنی بیرێکی نەوت بە ئامێرێکی میکانیکی لە کێڵگەی بای حەسەن و دوای دابەزینی بۆرییەک، بۆ قوڵی زیاتر لە هەزار و 500 مەتر بۆرییەکە لە رێڕەوی خۆی لایداوە.
لە کاتی هەڵکەندن ئەو ئاوەی بۆ بڕینی خۆڵی زەوییەکە بەکارهاتووە خێری داوەتەوە، بە قسەی ئەو کارمەندە، بەشێکی ئاوی ناو بۆرییەکە تێکەڵی غازەکە بووە و نەیهێشتووە ئەو غازە کاریگەری هەبێت، دوای ئەوەی ئامێرەکانیان کوژاندووەتەوە، دەستیان کردووە بە کۆنکریتکردنی ئەو شوێنەی رێڕەوی ئاوەکەی گۆریوە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە دەست بکرێتەوە بە کارکردن لەو بیرە.
غازی H2S واتا کبریتید هایدرۆجین، غازێکی کوشندەیە، توێژینەوەکان کۆکن لەسەر ئەوەی دوای ئەوەی 30 خولەک، بێهۆشت دەکات، دواتر هۆکارە بۆ گیان لەدەستدانی ئەوە کەسەی بە غازە بەرکەوتووە، یاخوود کەسەکە تووشی ئیفلیجی دەکات.
بەم دواییانە ئەو کێڵکانە لەلایەن کۆمپانیایەکی بەریتانی بۆ نۆژەنکردنەوە، وە گەڕان بۆ سەرچاوەی دەماری نوێی نەوت کارکردن تێیدا دەستی پێکردووەتەوە، مەزەندە وایە، لەو بیرە نوێیە نزیکەی 200 کارمەند کاریان کردووە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا