یەدەگی کرد

ترەمپ واژۆی کرد و بەهای بیتکۆین دابەزی

بژار ساڵەیی

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە کاتی هەرێمی کوردستان، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، واژۆی لەسەر یەدەگکردنی گەورەترین دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین کرد.

بەپێی خەمڵاندنەکان، حکومەتی ئەمریکا خاوەنی نزیکەی 200 هەزار بیتکۆینە و هیچ بیتکۆینێک نافرۆشێت کە لە یەدەگەکەیدا دانراوە.

دوای واژۆکردنەکەی دۆناڵد ترەمپ لەسەر یەدەگکردنی، راستەوخۆ دراوی بیتکۆین لە 90 هەزار دۆلارەوە دابەزی و ئێستا 85 هەزار دۆلارە.