• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo
كارەبای 24 سەعاتی گەیشتە یەکەمین گەڕەکی شاری سلێمانی

تیمێكی كارەبا لە سلێمانی. بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی

"پڕۆژەی رووناكی"

كارەبای 24 سەعاتی گەیشتە یەکەمین گەڕەکی شاری سلێمانی

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان رایگەیاند، وەک قۆناغێکی ئەزموونی، لە رێگای پڕۆژەی رووناکی کارەبای نیشتمانیی 24 کاتژمێری بۆ بازاڕی سلێمانی و بەشێک لە گەڕەکەکانی شارەكە دابین دەكات.

وەزارەتەكە ئەمشەو لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد، لە رێگای پڕۆژەی رووناکی کارەبای نیشتمانی 24 کاتژمێری بۆ بازاڕی سلێمانی و بەشێک لە گەڕەکەکانی سلێمانی لەوانە (ئیبراهیم پاشا، سابونکەران، دارۆغا، حاجی حان، مەولەوی، جادەی ئۆرزی، سەلیم بەگ و خانەقا) دابین دەكات، کە زیاتر لە 9,000 هەزار هاوبەشی کارەبای لەخۆگرتووە.

“ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە پێشتر 17 گەڕەکی شاری هەولێر کارەبای 24 کاتژمێرییان لەلایەن پڕۆژەی رووناکی بۆ دابینکراوە و بەمشێوەیە بەکۆی گشتی نزیکەی 100 هەزار هاوبەش سوودمەند دەبن لەم خزمەتگوزارییە لەسەرانسەری هەرێمی کوردستاندا”، وەزارەتی كارەبا وادەڵێت.

هەروەها ئەوەش دەخەنەڕوو، پڕۆژەی رووناکی لە چالاکییەکانی بەردەوامە و بەمزووانە کارەبای 24 کاتژمێری بۆ کۆمەلێک گەڕەکی دیکە لە شارەكانی هەرێمی کوردستان دابین دەکات و پلان وایە تا کۆتایی ساڵی 2026 کارەبای سەرانسەری هەرێمی کوردستان دەبێتە 24 کاتژمێری.

وەزارەتی كارەبا داوا لە هاوڵاتیان دەكات، بۆ زانیاری زیاتر، دەتوانن پەیوەندی بکەن بە سەنتەری خزمەتگوزاری پڕۆژەی رووناکی لە رێگەی ژمارە 1992. سەنتەرەکە لە کاتژمێر 9ی بەیانی تاوەکو 9ی شەو بەردەستە.

كارەبای 24 كاتژمێری بۆ ژمارەیەك لە گەڕەكەكانی هەولێر دابین كراوە، پێشوازییش لە پڕۆژەكە دوو ئاراستەی جیاوازی هەیە، هەندێك لە هاوڵاتیان پێیان باشە و دەڵێن لە دانی دوو بەشە پارەی مانگانە و دووكەڵی مۆلیدە ئەهلییەكان رزگاریان بووە، بەڵام هەندێكی دیكە پێیان وایە ئەو پارەیەی مانگانە حكومەت بۆ ئەو كارەبایە لە هاوڵاتیان وەریدەگرێت، زۆر زۆرە و لە توانای هەموو ماڵێكدا نییە، بە جۆرێك هاوبەش هەبووە 400 هەزار دیناری بۆ هاتووەتەوە.

بەڕێوەبەری پێشووی كارەبای سلێمانی ئازاد كرا و تانكەرێ�...

بەڕێوەبەری پێشووی كارەبای سلێمانی ئازاد كرا و تانكەرێكی نەوتیش سووتا

وەزارەتی كارەبا: بارودۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە

وەزارەتی كارەبا: بارودۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە

هەواڵەکان

داهاتی نانەوتی سلێمانی و هەڵەبجە دوو هێندە زیادیکردووە

964+

ژووری هەواڵ

ئه‌م هەفتەیه‌ هەردوو پارێزگای سلێمانى و هەڵەبجە خەنی بوون و داهاتی نانەوتیان لەچاو هەفتەی پێشوو، نزیکەی دوو هێندە زیادیکردووە.
بەپێی نوێترین داتای ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی نانەوتیی ئەم هەفتەیەی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە، بە هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیانیشەوە، بڕی 13 ملیار و دوو ملیۆن و 917 هەزار و 175 دینارە، لەکاتێکدا هەفتەی پێشوو بڕی شەش ملیار و 828 ملیۆن و 771 هەزار و 900 دینار بوو.

داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە نزیکەی دوو هێندە...

داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە نزیکەی دوو هێندە زیادی کردووە

لە یەکێک لە بازگەکانی کەرکوک، کەسێک بە ئۆتۆمبێل لە ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکان دەدات و هەڵدێت، بەڵام بۆی ناچێتەسەر و پۆلیس دەستگیری دەکات.

کەسێک بە ئۆتۆمبێل لە ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانی دا و د?...

کەسێک بە ئۆتۆمبێل لە ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانی دا و دەستگیر کرا

ە بەریتانیا باندێکی هەشت کەسی، دزی لە کۆگایەک دەکەن کە چەند کەسێکیان بە کوردی قسە دەکەن، پۆلیسیش بەدوایاندا دەگەڕێت.

ئەگەر ئەمڕۆ نەچوویتە سەیران، سبەی کەشەکەی گونجاو و فێنک دەبێت و ماڵی گەشت و سەیرانە، دەتوانن ئیفتارەکەتان ببنە ناو سروشتە جوانەکەی کوردستان.

کەشی دوو رۆژی یەکەمی بەهار فێنک و نمەباران دەبێت

کەشی دوو رۆژی یەکەمی بەهار فێنک و نمەباران دەبێت