ترەمپ بڕیاریدا:

قەدەغەى گەشتى ئەمەریکا لەسەر هاوڵاتیانى ئەفغانستان و پاکستان خرایە بوارى جێبەجێکردنەوە

964+

وریا فەتاح

سەرۆکى ئەمەریکا بریاریداوە، لە هەفتەى داهاتووەوە قەدەغەى گەشتى ئەمەریکا لەسەر هاوڵاتیانى ئەفغانستان و پاکستان جێبەجێ بکات، سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن ژمارەیەک وڵاتى دیکەش لە لیستەکەدا.

سێ سەرچاوەی ئاگادار لەم بابەتە بە ئاژانسى رۆیتەرزیان راگەیاندووە، بە بڕیارى دۆناڵد ترەمپ، قەدەغەى گەشتکردنى ئەمەریکا خراوەتەسەر هاوڵاتیانى ئەفغانى و پاکستانى.

بەپێى زانیارى سەرچاوەکانى رۆیتەرز، هەر ئەم دوو وڵاتە نین، وڵاتانى دیکەش لە لیستى سزاکانى ترەمپن و قەدەغەى گەشت دەخاتە سەر هاوڵاتییەکانى، بەڵام جارێ نازانن کام وڵاتانى دیکەن لە لیستەکەدان.

ئەم قەدەغەیە، مەترسى لەسەر دەیان هەزار ئەفغانى دروستکردووە کە وەک پەنابەر لەو وڵاتەن یان بە ڤیزاى تایبەتى کۆچبەرى لەوێن.

لە 20ـى مانگى یەک لەگەڵ دەستبەکاربوونى، دۆناڵد ترەمپ فەرمانێکى دەرکرد کە تێیدا هاتووە، چڕکردنەوەى پشکنینى ئەمنى بۆ هەر بیانییەک بکرێت ئەوەش بۆ دەستنیشانکردنى هەڕەشەکانى ئاسایشى نیشتمانى.

لە دواى فەرمانەکەش، ترەمپ ئەندامانى کابینەکەى کە پەیوەیستن بەم دۆسیەیە ئاگادار کردەوە کە تا 12ـى 3ـى 2025، لیستى ئەو وڵاتانەى پێشکەش بکەن کە پێویستە بەشێک لە گەشتەکانیان یان گەشتى تەواوەتى هاوڵاتیانیان بۆ ئەمەریکا رابگیرێت.

ترەمپ پێدانی چەکی بە ئۆکراینا راگرت

ترەمپ پێدانی چەکی بە ئۆکراینا راگرت