لە شەممەوە

هەرکەسێک رۆنگ ساید بڕوات کامێرا دەیگرێت

وریا فەتاح

بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى زاخۆ ئاگادارى شۆفێران دەکات، بەهیچ شێوەیەک پێچەوانەى شەقام لێخورین مەکەن، بە پێچەوانەوە کامێراکانى تۆمارکردنى تیژڕۆیى، سەرپێچى بۆ هەژمار دەکەن.

بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئاگادارى شۆفێران و هاوڵاتیانى کردووەتەوە کە لە رۆژى شەممە رێکەوتى 8.3.2025ـەوە، هەر شۆفێرێک رۆنگ ساید لێخوڕین بکات، لەلایەن کامێراى رادار، سەرپێچى بۆ تۆمار دەکەن.

داواش دەکات شۆفێران پابەندبن بە رێنمایى و یاساکانى هاتوچۆ و بە پێچەوانەوە توشى سزاى یاسایى دەبن.