لە شیرینیخانەیەکی سلێمانی

ئەگەر کەمدەرامەتی بێ بەرامبەر شیرینی بەرەوە

964+

دیلان محەمەد جەزا

دوکانێکی شیرینی لە شاری سلێمانی فلێکسێکی هەڵواسیوە و دەڵێت، ئەگەر باری داراییت باش نییە فەرموو بێ بەرامبەر شیرینی بەرەوە.

هێمن ئیسماعیل لە شیرینی پۆشۆ بە 964ـی وت، ماڵ بە بەخشین کەم ناکات و هەر کەسێک باری دارایی باش نییە بێ بەرامبەر شیرینی بەرێتەوە.

باسی لەوەش کرد، ئەو کارەیان بۆ هاوکاری هاوڵاتییانە و ساڵێکی دیکە بەشێکی تایبەت بەو بابەتە دەکەنەوە.

دەشڵێت باوکی خۆی کوڕی فەقیر بووە، بۆیە زۆر بە گەرموگوڕییەوە پێشوازی لەو کەسانە دەکەن و بێبەرامبەر چییان دەوێت هەڵیبگرن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە هەولێر کەبابخانەیەک بەخۆڕایی کەباب دەداتە هاوڵاتیا...

لە هەولێر کەبابخانەیەک بەخۆڕایی کەباب دەداتە هاوڵاتیان