وێنه: بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سەیدسادق.
"له‌م رۆژانه‌ش خۆراكیان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كه‌ین"
له سه‌یدسادق 400 خێزانى كه‌مده‌رامه‌ت به جلوبه‌رگى زستانه پۆشته كران
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له قه‌زاى سه‌یدسادق 400 خێزانى كه‌مده‌رامه‌ت جلوبه‌رگى زستانه‌ى هه‌مه‌جۆریان به‌سه‌ردا دابه‌شكرا، کە لەلایەن ڕێکخراوی UNHCRـه‌وه بۆیان دابین کرابوو.
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سەیدسادق له رێگه‌ى هۆبەی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی كارى دابه‌شكردنه‌كه‌ى له‌ماوه‌ى سێ رۆژدا ئه‌نجامدا.
هەڵمەت حه‌مەئه‌مین، بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سەیدسادق به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌مساڵ یه‌كه‌مجاره هاوكارى به‌سه‌ر ئه‌م خێزانانه دابه‌ش ده‌كرێت كه 400 خێزانى هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت لێی سوودمه‌ندبوون.
وتیشی “زۆربه‌ى جلوبه‌رگه‌كان زستانه بوون منداڵان و ژنان و پیاوانیش لێی سوودمه‌ندبوون”.
له‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ى سه‌یدسادق 600 خێزان وه‌ك هه‌ژار و كه‌مدرامه‌ت ناوی خۆیان تۆمار كردووه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌یان ده‌ڵێت، تاوه‌كو ئێستا له‌رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت توانیویانه 300 خێزان وه‌ك هه‌ژار ده‌ستنیشان بكه‌ن و له‌سبه‌ینێشه‌وه ئه‌و خێزانانه‌ى ناویان تۆمار كردووه سه‌ردانیان ده‌كرێته‌وه.
ئاشكراشی كرد، به‌ڵێنیان پێدراوه له‌م رۆژانه له‌لایه‌ن چه‌ند كۆمپانیایه‌كه‌وه به‌شه خۆراك بۆ ئه‌م خێزانانه دابین بكرێت و ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه‌ى جلوبه‌رگه‌كان به‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه دابه‌شی ده‌كه‌ن.