دیمه‌نى به‌شێك له‌و گۆشته به‌سه‌رچووه‌ى ده‌ستى به‌سه‌ردا گیرابوو... وێنه: قایمقامییه‌تى سلێمانى.
داوایه‌ك بۆ پارێزگار و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان
” 60 تۆن گۆشته به‌سه‌رچووه‌كه بده‌نه سه‌گه‌كانى شه‌ڵته‌رى سلێمانى”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى له چه‌ند رۆژى رابردوودا 60 تۆن گۆشتى به‌ستووى به‌سه‌رچوو ده‌ستى به‌سه‌ردا گیرا، داوا له پارێزگارى سلێمانى كراوه، گۆشته‌كه بده‌نه ئه‌و سه‌گانه‌ى كه له شه‌ڵته‌ره‌كه‌ى سلێمانیدا كۆكراونه‌ته‌وه.
رۆژى 2.3.2025 شۆڕش کەمال نوێنەری ڤێتێرنەری لە لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بە 964ـی وت، لەناو کۆگایەکدا دەستیان بەسەر 60 تۆن گۆشتی بەستووی هاوردەکراودا گرتووه ماوەبەسەرچوو بووە، بەشێکی لەناو کارتۆن دا بووە و بەشێکیشی لاشەی ئاژەڵی بەستوو، خاوەنه‌كه‌ی ویستوویەتی لە مانگی رەمەزاندا لە بازاڕ ساغی بکاتەوە.
بیلال حەمە رەوف، رابەری کشتوکاڵی به 964ـى وت، دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م هه‌واڵه له دوێنێوه داوایان له هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگارى سلێمانى و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه، ئه‌م بڕه گۆشته ببردرێت بۆ شێڵتەری سەگە بێلانەکان لەوێ بدرێت بەوان.
وتیشی “له‌جیاتى له‌ناوبردنى گۆشته‌كه له‌رێگاى سووتاندنه‌وه بدرێته ئه‌و سه‌گانه باشتره و بەشی چەندین رۆژێكیان دەکات”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، جگه له‌وه‌ى داواكارییه‌كه‌یان له چه‌ند سۆشیاڵ میدیایه‌ك بڵاوكردووه‌ته‌وه به‌نامه‌ش بۆ پارێزگارى سلێمانیان ناردووه و ده‌ڵێت “هیوادارین داواکەمان قبوڵ بکەن”.