هەواڵەكان
داوا دەكرێت میدیا خۆی لە وروژاندن بەدوور بگرێ و ماددەی هۆشبەریش زیادی كردووە
964+
ژووری هەواڵ
یه‌كێتى زانایان ده‌یه‌وێت مانگی ره‌مه‌زان به هێمن و بێ كێشه و گرفت به‌ڕێبكه‌ن، بۆیه رووى له میدیاكان كردووه و پێیان ده‌ڵێت “خۆتان دوور بگرن له بڵاوكردنه‌وه‌ى زانیاری هه‌ڵه و وروژاندن”
یەکێتی زانایان داوا له میدیاكان ده‌كات له وروژاندن و گومان دووربكه‌ونه‌وه
تادێت، بڵاوبوونه‌وه‌ى ماده‌ى هۆشبه‌ر ترسناك ده‌بێت، به‌تایه‌تیش له‌و شوێنانه‌ى هه‌ولێر كه‌ى مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كه‌ن، چونكه بەرێوەبەرایەتی ماددەی هۆشبەر ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات كه ئه‌وان چاویان له‌سه‌ر شوێنە گشتیی و قەرەباڵغەکان دانابڕێت چونكه زۆرجاران له‌و شوێنانه مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌كرێت.
11 بازرگان بە 26 کیلۆ مادەى هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
ده‌ڵێن كابراى وه‌سڵ بڕ له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى دواى كۆبونه‌وه‌ى پاره‌یه‌كی زۆرى باج و رسوماتى هاتوچۆ و بەناوکردنى ئۆتۆمبێل، ده‌رفه‌تى قۆستووه‌ته‌وه و هه‌رچی پاره‌ى لاى هه‌بووه بردوویه‌تى و چووه‌ته ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمی كوردستان.
کارمەندێکى هاتوچۆى سلێمانى بڕە پارەیەکى زۆرى بردووە و هەڵاتووە
ماوه‌یه‌كه هه‌ر كه له پێنجوێن ده‌رده‌چیت به‌ره‌و باشماخ، به‌درێژایی هه‌ردوو سایده‌كه بارهه‌ڵگر وه‌ستاوه و به سێ چوار رۆژ له‌و شوێنه ده‌مێننه‌وه، شۆفێران گله‌یی ئه‌وه ده‌كه‌ن هیچ خزمه‌تگوزارییه‌ك له‌و شوێنه نییه و یه‌كێك له شۆفێره‌كانیش باس له‌وه ده‌كات ته‌نانه‌ت ده‌ستشۆر و ته‌والێتیشی لێ نییه.