5 شوێنيش داخراون
له بازیان زیاتر له 10 تۆن په‌ینی كشتو‌كاڵى به‌سه‌رچوو ده‌ستى به‌سه‌رداگیراوه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
قایمقامییه‌تى بازیان ئامارى لیژنه هاوبه‌شه‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه كه له‌مانگى رابردوودا كار‌و چالاكییه‌كانیان چی بووه، ده‌ڵێت زیاتر له 10 تۆن په‌ینی كشتو‌كاڵى به‌سه‌رچوو ده‌ستى به‌سه‌رداگیراوه و پێنج شوێنكاریش داخراون.
ئاماره‌كه هی لیژنەی هاوبەشی تەندروست كه هاوشانى لیژنه‌كانى دیكه چاودێرى بازاڕ ده‌كه‌ن.
لیژنەكه له‌ماوه‌ى مانگى شوباتدا سەردانی دوکان، مارکێت، رێستۆرانت، نانەوا و سەمونخانەکان و ئارایشتگاو سەرتاشخانەکان و نوسینگەی کشتوکاڵی و سەرجەم شوێنە گشتییەکانیان كردووه.
له‌ماوه‌ى ئه‌م مانگەدا توانیویانه ده‌ست به‌سه‌ر نزیکەی 85 کیلۆگرام خواردەمەنی و کەلوپەلی نەشیاو و 10 تۆن و 800 کیلۆگرام پەین و مادەی کشتوکاڵیش كه بەسەر چوو و قەدەغەکراو بوو ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
دوو پسوڵەی غەرامە و چوار پسوڵەی ئاگاداركردنه‌وه بۆ شوێنەکان کراون و پێنج شوێنیش به‌هۆى پابه‌ند نه‌بوون به رێنمایه‌كان و سه‌رپێچیكردینان، داخران .
لە کاتی بوونی هەر سەرپێچییه‌ك هاوڵاتیان له قه‌زاى بازیان دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارە مۆبایلەوە بكه‌ن بۆ ئاگادار کردنەوەی لیژنەی تەندروستی :
07703004764