زیاتر له ساڵێكه كارى سه‌رۆكى زانكۆ به‌ڕێوه‌ده‌بات
فه‌رمانى دامه‌زراندن بۆ سه‌رۆكى زانكۆى ئاكرێ ده‌رچوو
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى هه‌رێم فه‌رمانێكی وه‌زارى بۆ دامه‌زراندنى سه‌رۆكى زانكۆى ئاكرێ ده‌ركردووه و له‌كاتێكدا زیاتر له ساڵێكه ئه‌و كه‌سه‌ى وه‌كو سه‌رۆكى زانكۆكه دامه‌زرێندراوه به‌شێوه‌ی كردارى كاره‌كانى سه‌رۆكى زانكۆى ئاكرێی جێبه‌جێ كردووه.
به‌پێی نووسراوێكی وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا به ژماره 686 له 3.3.2025 ده‌رچووه فه‌رمانى دامه‌زراندنى سه‌رۆكى زانكۆى ئاكرێ دراوه، ئه‌ویش پاڵپشت به ماده‌ى نۆیه‌م له یاسای وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و ئاماژه به فه‌رمانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان، كه له 26.2.2025 بڕیاری دامه‌زراندنى داوه.
به‌گوێره‌ى فه‌رمانه‌كه سه‌رۆكى زانكۆ پله‌ى (بریكارى وه‌زیر)ى پێدراوه.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى 964، پ.د. منهل الهام عبدال، كه ئێستا وەکو سەرۆکى زانکۆی ئاکرێ بۆ زانسته کردارییه‌كان دیاریكراوه، ماوه‌ى زیاتر له ساڵێكه كاره‌كانى سه‌رۆكى ئه‌م زانكۆیه راده‌په‌ڕێنێت و به‌گوێره‌ى ئه‌و هه‌واڵ و چالاكییانه‌ى كه زانكۆى ئاكرێ له په‌ڕى فه‌رمى فه‌یسبووكه‌كه‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌روونى ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت.