ئەمڕۆ زێڕ روولەسەرە و هەر مسقاڵێک 15 هەزار دینار گرانبوو - وێنە؛ ئەرشیفی 964
دواى هەفتەیەک لە دابەزین
نرخى زێڕ بەرز بووەوە
وریا فەتاح
دواى ئەوەى لە ناوەڕاستى هەفتەى رابردووەوە نرخى زێڕ لە بازاڕدا رووى لە دابەزین کرد، ئەمڕۆ جارێکى دیکە بەرەو بەرزبوونەوە هەنگاوینا.
بۆ ئەمڕۆ سێشەممە، یەک ئۆنسەى زێڕ لە بازاڕى جیهانیدا بە 2889 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت.
بەرمەبناى ئەو نرخە سەندیکاى زێڕنگەرانى هەولێر، بۆ ئەمڕۆ نرخى زێڕى بەم شێوەیە لە بازاڕدا دیارى کردووە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 697 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 640 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 610 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 522 هەزار دینارە.
یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.
رۆژى سێشەممەى رابردوو نرخى زێڕ بەم شێوەیە بوو:
یەک ئۆنسەى زێڕ بە 2939 دۆلار بوو
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 715 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 655 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 625 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 535 هەزار دینارە.