964 لەگەڵ نەوژین و نەدا

نەیزانیوە هاوسەرەکەی بەرشەلۆنەیە و گۆرانیشی بۆ دەڵێت

964+

پەری ساڵح

نەوژین خالید موزیسیانە رۆمانسیەکەی هەولێر و هاوژینەکەی نەدا بەردەوام باس لە وەرزش و خواردنی تەندروست دەکەن لە سۆشیال میدیا، ئێمەش وەکو تیمی 964 رۆژێک لە کاتی وەرزشکردن چووینە لایان، تا بزانین لەگەڵ وەرزش و هونەر هەواڵیان چۆنە و بەنیازی چین و چۆن رێنمایی ئەو کەسانە دەکەن کە وەرزش ناکەن.

بەبیرتان دێت لە وانەکانی قوتابخانە خۆشترین وانە وەرزش و هونەر بوو، هەربۆیە بیرمان کردووە لەیەک پڕۆگرامدا هەردووکیتان بۆ کۆبکەینەوە، یەکەم میوانمان نەوژین و هاوژینەکەی بوو، باسیان لەوەکرد رۆژانە بەیانیان وەرزش دەکەن و لە ماڵەوە لە خواردنی چەور و سوێر و شەکر دوورکەوتوونەتەوە، وەک نەوژین دەڵێت، وەرزش خۆشنیە، بەڵام نەیکەیت ماڵت وێرانە و بۆ تەندروستی زۆر گرنگە.

جا باسەکە هەر وەرزش و خواردنی تەندروست نەبوو، وتیان جار جار دۆڵمە و خواردنە چەورەکانیش خۆشە بەتایبەت ئەگەر دایکیان بێت، ناکرێت گەندەڵی تێدابێ.

ئەوەی جێگای سەرنج بوو بۆ 964، لەناو هۆڵە وەرزشیکە موزیکێکی خۆش بۆ وەرزشکارەکان لێدەدرا تایبەت بە خۆیان، پرسیمان و کاپتن پێی وتین، ئەو موزیکە نەوژین خۆی دایناوە و کاری لەسەر کردووە.

لە سۆشیال میدیا بەفر باریوە و ترێندی گەرمی ئەم هەفتەیە...

لە سۆشیال میدیا بەفر باریوە و ترێندی گەرمی ئەم هەفتەیەش ماچێکە