کۆکردنەوەی ژماردنی بڕی بەخشینەکان _ وێنە: هاتوچۆی سلێمانی
لەناو سندوقەکانی منداڵپارێز
هاتوچۆی سلێمانی؛ نزیکەی دوو ملیۆن کۆمەک بۆ منداڵان کۆکرابوویەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە زۆربەی فەرمانگە، ناوەندە بازرگانییەکان و شوێن و جێگا گشتییەکان سندوقی کۆمەکی فەراهەم کردووە بەمەبەستی بەشداریکردنی هاوڵاتییان لە هاوکاری و کۆمەکردنی منداڵانی نەخۆش و کەمدەرامەت.
بەشێک لە کۆمەکەکانیش بەو کەسانە دەدرێ، لە خوێندنگاکان و نەخۆشخانەکانن، یان کاری نەشتەرگەری منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە و بەرنامەکانی پاراستنی منداڵان لە ئەستۆدەگرن.
رۆژی دووشەممە 3.3.2025، رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان چوون بۆ کردنەوەی ئەو سندوقەی لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بوونی هەبووە، ئەوەش بە بەشداری نوێنەر و لیژنەیەکی بەڕێوەبەرایەتیەکە سندوقەکەیان کردووەتەوە.
ئەو پارەیەی هاوڵاتییان پێشکەشیان کردووە بە سندوقەکە، بڕەکەی یەک ملیۆن و 860 هەزار دینار و 100 دۆلاری ئەمریکی بووە، کە بەپێی دوو پسوڵە بڕی پارەی دیاری کراو، دراوە بە رێکخراوەکە.
پسوڵەی وەرگرتنی پارەکان؛