"تەندروستییان جێگیرە"

بەسەلامەتی گورچیلەکەی بەخشیە دایکی

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

دوای ئەوەی زیرەک چاوەڕوان، کە گەنجێکی هەولێرە و بڕیاریدا گورچیلەیەکی خۆی ببەخشێت بە دایکی، خۆی و دایکی بە تەندروستییەکی جێگرەوە پڕۆسەی نەشتەرگەرییان تێپەڕاند.

رزگار فەرهاد، یەکێک لە خزمەکانی، بە 964ی، وت، دوای زیاتر لە سێ کاتژمێر مانەوە لە نەشتەرگەری لە ئێستادا زیرەک لە هۆڵی نەشتەرگەری، هاتووەتە دەرەوە و دۆخی تەندروستی خۆی و دایکی جێگیرە، نەشتەرگەرییەکەی بەسەرکەوتووی ئەنجامدراوە.

زیرەک چاوەڕوان، ئەو گەنجەی کە گورچیلەی بەخشی بە دایکی پێشتر بە 964ـی وت، دایکم یەک گورچیلەی هەیە، ماوەی ساڵێک دەبێت  گورچیلەکەی بێ هێزبووە، حەوت مانگیشە بە شێوەی گورچیلەی دەستکرد شووشتنی بۆ ئەنجام دەدرێت.

وتیشی، گورچیلەکەی دایکم بە رێژەی  %25 کاردەکات، بەخشینی گورچیلەیەک زۆر کەمترە لەوەی ئەجر و ماندووبوونی دایکی بداتەوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

گەنجێک لە هەولێر گورچیلەیەکی بە دایکی دەبەخشێت

گەنجێک لە هەولێر گورچیلەیەکی بە دایکی دەبەخشێت