لە کەرکوک

پێنج هەزار مامۆستا خوێندنی کوردی داوای تەوتین دەکەن

964+

ئەحمەد مستەفا

لە رۆژی 2.3.2025، نوسراوێک ئاراستەى وەزارەتى پەروەردەى عێراق کراوە و نوسراوى لقى کەرکووکى یەکێتیى مامۆستایانى کوردستان و واژۆى پێنج هەزار مامۆستا و کارمەندى خوێندنى کوردى لە پەروەردەى کەرکووک هاوپێچ کراوە.

نوسراوەکە بە واژۆی رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک بۆ وەزارەتەکە بەرزکراوەتەوە.

ئاماژە بەوەکراوە، ناوبراوان دەوام و شوێنیان کەرکوکە و داوادەکەن، میلاکیان بگوازرێتەوە سەر حکومەتى ناوەند و موچەکانیان لەسەر بانکەکانى رافیدەین و رەشید تەوتین بکرێت.

دەقی نوسراوەکە؛

+964صورة من منصة (شبكة):