هەولێر

هۆڵى نەشتەرگەرى لە نەخۆشخانەی راپەرینی فێرکاری بۆ منداڵان كرایەوە

ئەرسەلان عەبدوڵا

لە هەولێر هۆڵی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی راپەڕینی منداڵان كرایەوە، هەروەها یەکەى برینکارى دواى نۆژەنکردنەوەى دووبارە كرایەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 2025.3.3، هۆڵى نەشتەرگەرى لە نەخۆشخانەی راپەرینی فێرکاری بۆ منداڵان و یەکەى برینکارى دواى نۆژەنکردنەوەى کرایەوە.

پڕۆژەکە پێکهاتووە لە نۆژەنکردنەوەى تەواوی یەکەی برینکاری ( ژوورەکانی داخلبوونی نەخۆش) بە گۆڕینی دەرگا و پەنجەرە و بۆیەکردنی تەواوی ژوورەکان و هۆڵەکانی نەشتەرگەری و ڕووپۆشکردنی زەوییەکەی بە “ڤینیل” و چاكکردنەوەی کارەبا و سیستمی ئۆکسجین و هەواگۆڕکێی هۆڵەکان، هەروەها زیادکردنی هۆڵێکی نەشتەرگەری و دروستکردنی دوو ژوور بۆ پزیشکان و پەرستاران.

راگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، ئەو كارانەی لەو نەخۆشخانەیە كراون، بە 90 ملیۆن دینار لەسەر بودجەى پارێزگارى هەولێر ئەنجامدراون.

هاوكات لە رێوڕەسمی كردنەوەی هۆڵەكە و یەکەى برینکارى، پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر ئامادەبوون و جەخت لە خزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتیانی شاری هەولێر و باشترکردنى رەوشى نەخۆشخانە گشتییەکان و کەرتى تەندروستى کرایەوە.