ئەدریان برۆدی، بۆ جاری دووەم خەڵاتی ئۆسكاری بردەوە. فۆتۆ: ئاژانسەكان
ئاهەنگی خەڵاتەكانی ئۆسكار بەڕێوەچوو
پیانۆژەن هاتەوە و ئۆسكارێكی دیكەی بەدەستهێنا
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەمڕۆ دووشەممە 3.3.2025، ئاهەنگی 97ـەمین خولی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار لە لۆس ئەنجلۆسی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمەریکا بەڕێوەچوو، تێیدا ئەدریان برۆدیی ئەكتەری ناودار، بۆ جاری دووەم خەڵاتی ئۆسكاری وەك باشترین ئەكتەری پیاو بردەوە لە فیلمی The Brutalist.
ئاهەنگەكە شەوی رابردوو (بە كاتی ئەمریكا) بەڕێوەچوو، تێیدا ئەكتەری ناودار ئەدریان برۆدی، بۆ جاری دووەم خەڵاتی ئۆسكاری بردەوە بە رۆڵی سەرەكی لە فیلمی The Brutalist زە برۆتالیست.
برۆدیی تەمەن 51 ساڵان دووەمجار خەڵاتی ئۆسكار بەدەست دەهێنێت، دوای ئەوەی جاری یەكەم لە 2003 لە فیلمی The Pianist پیانۆژەن، خەڵاتەكەی بردەوە.
هەروەها لەسەر ئاستی خانمان، میکی مادیسۆن خەڵاتی باشترین ئەکتەری بردەوە بە رۆڵگێڕانی لە فیلمی ” Anora.
براوەکانی خەڵاتەکانی ئۆسکار بۆ خولی ئەمجارە بەم شێوەیە بوون:
باشترین فیلم : Anora
باشترین ئەکتەری پیاو: ئەدریان برۆدی لە فیلمی (The Brutalist)
باشترین ئەکتەری خانم: میکی مادیسۆن لە فیلمی (Anora)
باشترین دەرهێنەر: شۆن بەیکەر لە فیلمی (Anora)
باشترین خانمە ئەکتەری پاڵپشت: زۆوی سالدانیا لە فیلمی (Emilia Pérez)
باشترین ئەکتەری پیاوی پاڵپشت: کیران کەڵکن لە فیلمی (A Real Pain)
باشترین سیناریۆی رەسەن: فیلمی (Anora)
باشترین سیناریۆی وەرگیراو، فیلمی (Conclave
باشترین فیلمی درێژی نێودەوڵەتی (I’m Still Here)
باشترین ئەنیمەیشنی درێژ (Flow)
باشترین بەڵگەفیلمی درێژ (No Other Land)
باشترین میوزیکی فیلم (The Brutalist)
باشترین گۆرانیی رەسەن (“El Mal” — Emilia Pérez)
باشترین وێنەگرتن (The Brutalist)
باشترین دیزاینی بەرهەمهێنان (Wicked)
باشترین دیزاینی جلوبەرگ (Wicked)
باشترین ماكیاج و قژداهێنان (The Substance)
باشترین کاریگەریی وێنەیی (Dune: Part Two)
باشترین دەنگ (Dune: Part Two)
باشترین مۆنتاژ (Anora)
باشترین فیلمی ئەکشن (I’m Not a Robot)
باشترین کورتە ئەنیمەیشن (In the Shadow of the Cypress)
باشترین کورتە بەڵگەفیلم (The Only Girl in the Orchestra)