"14 هەزار سەگمان کۆکردووەتەوە"

سەگە بێلانەکانی هەولێر وەزعیان باشە و بە ئۆتۆمبێلی سفر کیلۆمەتر کۆدەکرێنەوە

964+

شۆڕش قادری

بۆ لەمەودوا سەگە بەڕەڵاکانی هەولێر بە ئۆتۆمبێلی سفر کیلۆمەتر کۆدەکرێنەوە و دەبرێنە شەڵتەری ئاژەڵە بێلانەکان.

حەسەن ئیسماعیل بەڕێوبەری شەڵتەری ئاژەڵە بێلانەکانی هەولێر بە 964ـی وت، “لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی، دوو ئۆتۆمبێلی سفر کیلۆمەتری 2024ـمان پێدراوە و بەو دوو ئۆتۆمبێلە و ئۆتۆمبێلێکی دیکە، سەگە بەڕەڵاکان لەناو شار و دەورووبەری هەولێر کۆدەکەینەوە”.

” ئێستا بە دوو تیم، رۆژانە کاری کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان دەکەین، بۆ ئەوەی ژمارەیان کۆنتڕۆڵ بکەین و هەوڵ بدەین لە ناو شار کەمیان بکەینەوە”، حەسەن ئیسماعیل وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، پێشتر دوو ئۆتۆمبێلیان هەبووە، بەڵام یەکێکیان لەکار کەوتووە و کەڵکی کارکردنی نەماوە.

بە قسەی حەسەن ئیسماعیل، لە 27.9.2023ـەوە و لەو کاتەوەی شێڵتەرەکەیان کردووتەوە، 12 هەزار سەگیان لەناو سەنتەری شار و دوو هەزار دانەشیان لە دەوروبەری شاری هەولێر کۆکردووتەوە، لەو ژمارەیە شەش هەزار سەگیان نەزۆک کردووە و لە ناوچەکانی دەرەوەی شاری هەولێر بەڕەڵایان کردوونەتەوە.

لە ماوەی رابردوودا زۆربوونی ژمارەی سەگە بێلانەکان لەناو کوچە و کۆڵانەکانی شارەکانی کوردستان مشتومڕی زۆری لێکەوتووەتەوە و لە هەولێریش بە کۆکردنەوەیان و بردنیان بۆ شەڵتەر هەوڵ بۆ کۆنتڕۆڵکردنیان دەدرێت.

لە هەولێر چەند سەگی بێلانە هەیە و چەندیان لە شێڵتەرەکا...

لە هەولێر چەند سەگی بێلانە هەیە و چەندیان لە شێڵتەرەکانن؟

کۆنتڕۆڵکردنی سەگی بێلانە لە دهۆک داواکاری گشتی هێنایە ...

کۆنتڕۆڵکردنی سەگی بێلانە لە دهۆک داواکاری گشتی هێنایە سەرخەت