سوپاى عێراق رێگرى لە جوتیارانى کورد دەکات
دەستبەکارکردن بکەن
سودانى لەبارەى کێشەى جوتیارانى کوردەوە بڕیاری دەرکرد
964+
وریا فەتاح
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی راسپاردووە بەدەرچواندنی رێنمایی تایبەت بەجێبەجێکردن یاسایی گەراندنەوەی زەوییەکان بۆ خاوەنەکانیان و نوێنەرى جوتیارانى سەرگەڕانیش دەڵێت: رێگە بە جوتیاران دەدرێت لە زەوییەکانیاندا کاربکەن.
شاخەوان عەبدوڵا، جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق بڵاوى کردەوە، دواى رووداوەکانى 17ـى شوباتى گوندى شەناغە، داوایەکمان ئاراستەی سەرۆک وەزیران کرد لەسەر کێشەکانی جوتیاران و جێبەجێ کردنی یاسایی پوچەڵکردنەوەی بریارەکانی حزبی بەعسی لەناوچوو.
وەک باسى دەکات، سەرۆک وەزیران فەریق عەبدولکەریم سودانی راسپارد وئەویش لیژنەیەکی دروست کرد و رەوانەی کەرکوک کراو کۆمەڵێک پێشنیاریان ئاراستەی سەرۆک وەزیران کرد، بەڵام ئەمڕۆ فەریق عەبدولکەریم ئاگادارى کردووە کە جگە لەپەسەند کردنی پێشنیارەکان، ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیرانیشی راسپاردوە بۆ دەرچواندنی رێنمایی تایبەت بەجێبەجێکردنی یاسای گەراندنەوەی زەووییەکان بۆ خاوەنەکانیان.
لاى خۆیەوە محەمەد ئەمین، نوێنەرى جوتیارانى سەرگەڕان بە 964ـى وت، دواى رووداوەکانى 17ـى شوبات سەرۆک وەزیران لیژنەیەکى ناردە کەرکوک و کۆمەڵێک راسپاردەمان پێدا، یەکێک لە راسپاردەکان ئەوەیە کە گوندى خەرابە لە کۆى پێنج گوندەکەى سەرگەڕان کێشەى نییە و رێگە بە جوتیاران بدەن ئیش بکەن، راسپاردەیەکى تر ئەوە بوو تەنیا 11 کەرتى چوار گوندەکە لە نێوان جوتیارانى کورد و عەرەب کێشەى لەسەرە، جگە لەو 11 کەرتە رێگە بە جوتیارانى دیکە بدرێت کار بکەن هەتا ئەو کاتەى یاساى گەڕانەوەى موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان جێبەجێ دەکرێت، خۆشبەختانە ئەمڕۆ سەرۆکوەزیران چارەسەری کێشەکانی لە راپۆرتەکەدا واژۆ کردووە و بەمەش رێگە بە جوتیاران دەدرێت کار بکەن.
ئەوەى ئێستا کێشەى تێدایە و سوپاى عێراق رێگرى لێدەکات، زەوى جوتیارانى کوردى پێنج گوندى سەرگەڕانن کە پێکهاتوون لە هەریەک لە گوندەکانی (سەربەشاخ، پەڵکانە، خەرابە، گابەرکە و شەناغە)، کە رووبەرى زەوییەکانى 35 هەزار دۆنم زەوییە و سەرجەمى هى جوتیارانى کوردە.