فەرید ئیلهامی و سەعدون کاکەیی گۆرانییەک بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکە دەڵێن

زینوێ حەسەن

964+

 فەرید ئیلهامی کۆنسێرتەکەی هەولێر هەڵدەوەشێنێتەوە و لە جێگەیدا لەگەڵ گۆرانییەک بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکەی باکور و رۆژئاوای کوردستان دەچڕن.

هونەرمەند فەرید ئیلهامی، ئاوازدانەر و ژەنیاری ئامێری تەمبوور بە تۆڕی964ـی وت “پلانمان هەبوو لەگەڵ گۆرانیبێژ سەعدون کاکەیی، کۆنسێرتێک لە شاری هەولێر ئەنجامبدەین، بەڵام بە هۆی بوومەلەرزەکەی باکور و رۆژئاوای کوردستان کۆنسێرتەکەمان دواخست، لە جێگەیدا گۆرانییەک بڵاودەکەینەوە”.

تۆڕی964 دەزانێت، گۆرانییەکە بەشێوەزاری سۆرانی و کرمانجی و زاراوەی کەلهوڕی دەبێت، بە ستایلی پۆپ و ئامێری سازی  ئەلیکترۆنی و پارچەیەکی کەمی سونەتی دەبێت.

هەردوو هونەرمەند، بەرهەمەکە پێشکەش بە هەموو قوربانیانی کارەساتی بوومەلەرزەکەی کوردانی باکور و رۆژئاوا دەکەن، بەناوی قوربانیانی بوومەلەرزە.

فەرید ئیلهامی، مامۆستا و ژەنیاری ئامێری تەمبوورە، ئاوازدانەرە و خەڵکی شاری سەحنەی رۆژهەڵاتی کوردستانە، زیاتر کار لەسەر ستایلی سونەتی دەکات، لە ئێستاشدا کار لەسەر سێ بەرهەم دەکات بەناوەکانی نەورۆز، قوربانیانی بوومەلەرزە، بۆ کوردستان.