"بەرپرس نین لە کێشەکانیان"

لە دهۆک بەشێک لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون مۆڵەتی وەبەرهێنانیان نییە

964+

هێڤی دێوالی – دهۆک

بەپێی بەدواداچوونێکی 964 لە پارێزگای دهۆک زیاتر لە 60 پڕۆژەی نیشتەجێبوون هەن کە بەشێکیان مۆڵەتی فەرمی وەبەرهێنانیان نییە و تەنیا روخسەتی شارەوانیان وەرگرتووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 2.3.2025 هەڤاڵ سدیق بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی پارێزگای دهۆک بە 964ـی وت، “لە پارێزگاکەمان پڕۆژەی نیشتەجێبوون زۆرن، بەڵام تەنیا نزیکەی 48 پڕۆژە مۆڵەتی وەبەرهێنانیان وەرگرتووە”.

“ئێمە بەرپرسیار نین لە هەر کێشەیەک کە لە بازاڕی کڕین و فرۆشتن و پرسی خزمەتگوزاری لە پڕۆژەی نیشتەجێبوون دروست دەبێت، چونکە ئەم پڕۆژانە مۆڵەتی بیناسازییان لە وەبەرهێنان وەرنەگرتووە و تەنیا لە شارەوانی مۆڵەتی دروستکردنیان وەرگرتووە”، هەڤاڵ سدیق وای وت.

باسی لەوەشکرد، چەند مانگ جارێک ئەم بابەتە لە پەیجی فەرمی وەبەرهێنان بڵاودەکەنەوە بۆ ئەوەی هاوڵاتیان ئاگادار بکەنەوە کە لە کاتی کڕینی شوقەدا، مۆڵەت و رەزامەندی ئەوان وەربگرن، ئەوکات دەتوانن لە ئەگەری دروستبوونی کێشە لە پڕۆژەکەدا، چارەسەریان بۆ بدۆزنەوە.

بەقسەی هەڤاڵ سدیق، لەئێستادا هەر پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون، مۆڵەتی وەبەرهێنانی هەبێت، بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت، یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی ناو رێنماییەکەش ئەوەیە کە لە کاتی کڕینی شوقە بەقیست، دەبێت هەژماری بانکی دروست بکرێت و هاوڵاتی پارە لە بانک دابنێت، بۆ ئەوەی ئەگەر کێشەیەک لە پڕۆژەکە روویدا، هاوڵاتی تووشی زیان نەبێت.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

بەهای پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون زیاتر لە 18 ملیار دۆلارە

بەهای پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون زیاتر لە 18 ملیار دۆلارە

سێ پرۆژەی نیشتەجێبوون و بازاڕی دهۆک کارەبایان 24 کاتژمێ...

سێ پرۆژەی نیشتەجێبوون و بازاڕی دهۆک کارەبایان 24 کاتژمێرییە