دیمەنی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلەکان - وێنە: 964
ئۆتۆمبیلێک وەرگەڕاوە
لە رێگەی چوون بۆ تاسڵوجە سێ کەس برینداربوون
دیلان محەمەد جەزا
ئۆتۆمبێلێک لەسەر شەقامی چوون لە ناوەندی سلێمانی بۆ تاسڵوجە وەرگەڕا، جگە لەوەی خۆی کێشا بە ئۆتۆمبێلێکی دیکە، بەهۆی رووداوەکەوە سێ کەس برینداربوون.
ئۆتۆمبیلەکە بێ سەرەتا و مەلیکە بووە، خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبیلێکی دیکە لە جۆری شۆفلێت، بە گوێرەی هەندێک دیمەن خەڵک کۆبوونەتەوە و ئاسەواری رووداوەکە لە ناوچە بە روونی دیارە.
پەیامنێرمان کە سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیاری و سۆراغی رووداوەکە بوو وتی، قسەی بەرچاو ئەوەیە، ئەو ئۆتۆمبێلەی وەرگەڕاوە و بێ سەرەتا بووە، بە خێراییەکی زۆر شۆفێری کردووە.
بەپێی هەمان زانیاری، ئەو سێ سەرنشینەی کە لە ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکەدا بوون و برینداربوون، بۆ چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە شار بەشی فریاکەوتن کراون.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا