هەواڵەکان
لێپێچینەوە لە گرانفرۆشانی هەولێر دەکرێت و لە رووداوێکی هاتوچۆشدا چوار ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا
964+
ژووری هەواڵ
غازفرۆشان و کاسبکارانی هەولێر، ئاگادار بن، نەکەن تەماح بکەن و مانگی رەمەزان بقۆسنەوە بۆ گرانکردنی غاز و کاڵاکانتان، چونکە شاری بێ حاکم نییە، لێپێچینەوەتان لەگەڵ دەکرێت و ناوتان بەناو شاردا بڵاودەبێتەوە.
"هەر كەسێک نرخی غازی حكومی گران بكات ئیجرائاتی لەگەڵدا دەكەین"
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای پردێ – کەرکوک چوار ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای پردێ – کەرکوک بارهەڵگرێک خۆی کێشا بە پیکابێکدا و لە ئەنجامدا هەر چوار سەرنشینی پیکابەکە، کە ژن و پیاوێک و دوو منداڵ بوون، گیانیان لەدەستدا.
چوار ئەندامی یەک خێزان لە رووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لەدەست دا
ئەم سێشەممەیە بەرپرسانی بەغدا و هەرێم لەسەر هەناردەکردنەوەی زێڕە رەشەکەی کوردستان کۆدەبنەوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق بانگهێشتنامەیەکی ئاراستەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم و ئەپیکۆر کرد بۆ ئەوەی رۆژی سێشەممەی داهاتوو شاندێکیان بچێتە بەغدا و تاوتوێی ئەو پرسانە بکەن کە پەیوەستن بەو گرێبەستانەی لە نێوانیاندا هەیە.

نەوتی عێراق و سامانە سروشتییەكان و ئەپیكۆر كۆدەبنەوە
هێشتا زستان نزیکەی 20 رۆژی بەبەرەوە ماوە و بەفر و سەرما کۆتایی نەهاتووە، کەچی هەڵوژە ترشە وەک نۆبەرە خۆیکرد بەناو بازاڕدا، بەڵام خواردنی هەموو کەس نییە و تەنیا بۆ ژنانی دوو گیان و خوا پێداوەکانە، چونکە کیلۆی بە 300 هەزار دینارە.