دەنا شارەوانی خۆی لایان دەبات

دەبێت تا 15رۆژی دیکە پۆستەرەکانی ناحیەی گەرمک لاببرێن

964+

کامیار کەمال- پێنجوێن

سەرۆکایەتیی شارەوانیی ناحیەی گەرمک، پیشەوەر و دوکان و کۆمپانیاکانی ناحیەکەی ئاگادار دەکاتەوە، پۆستەر و ریکلامەکانیان لاببەن، چونکە سیمای ناحیەکەیان ناشرین کردووە.

سەروەر شێخ عەبدوڵا، سەرۆکی نوێی شارەوانی گەرمکە و بە 964ـی راگەیاند، ئەو پۆستەر و ریکلامانەی لە سنووری شارەوانی ناحیەکەیاندا دانراون، سیمایەکی ناشیرینیان بەخشیوە و دەبێت لاببرێن.

وتیشی، هەموو ئەو لایەنانەی پۆستەریان هەڵواسیوە ئاگادار کراونەتەوە و 15رۆژ مۆڵەتیان پێدراوە بۆ لابردنی پۆستەرەکانیان، ئەگەر لەو ماوەیەدا لایان نەبن خۆیان لایاندەبەن.

ئەوەشی خستەڕوو، هەر پۆستەرێک هەڵبواسرێت، دەبێت شارەوانی لێ ئاگادار بکرێتەوە و لە بەرامبەردا بڕێک پارە بدرێت بۆ ئەوەی کارەکە یاسایی بێت، بەڵام وەک شارەوانی پارە لە کەس وەرناگرن بۆ ئەوەی هاوکاری هاوڵاتیان بکەن.

باسی لەوەش کرد، بەشێکی پۆستەر و ریکلامەکان هێندە کۆن بوون، هیچیان لەسەر نەماوە و خۆر سووتاندوونی.

لەهەمان کاتدا، شارەوانیی قەزای پێنجوێنیش داوای کردووە هەر پۆستەرێک بەبێ ئاگاداری شارەوانی هەڵواسرابێت، دەبێت لاببرێت، چونکە زیادەڕۆییەکی زۆر کراوەتە سەر سنووری شارەوانیی قەزاکە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

دانیشتوانی گوندی گەرمک داوای داخستنی کوشتارگەی خانەقی...

دانیشتوانی گوندی گەرمک داوای داخستنی کوشتارگەی خانەقین دەکەن