بە خوڕە

لە هەفتەی یەکەمی مانگی رەمەزان باران دەبارێ

964+
ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ هەینی 28.2.2025، لە بڵاوکراوەیەکدا کەشناسی عێراق دەڵێت، پێشبینییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە رۆژی چوارشەممەی داهاتووەوە، واتە لە هەفتەی یەکەمی مانگی رەمەزان، بارانێکی بەخوڕ لەگەڵ هەورەبروسکەدا تەواوی ناوچەکە بگرێتەوە.

لە بڵاوکراوەیەکدا کە 964 بینیوویەتی، کەشناسی عێراق دەڵێ، سبەی شەممە، کەشوهەوا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی سوک لە ناوچەکانی باکور بەتایبەت شاخاوییەکان، و هەورەبروسکە، هەروەها لە ناوچەکانی باشوور، هاوکات پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە رۆژی پێشوو لە سەرجەم ناوچەکانی وڵات.

پلەکانی گەرما بۆ سبەینێ، شەممە، لە بەغدا، واست، بابل، کەربەلا، میسان، و دیوانیە تێکڕا 19 پلە دەبم، دهۆک و سلێمانی 10، هەولێر 11، نەینەوا و کەرکوک 14، سەڵاحەدین 16، ئەنبار و دیالە 17، و پارێزگارەکانی نەجەف، زیقار، موسەننا، بەسڕە 20 پلە تۆمار دەکەن.

رۆژی سێشەممە و چوارشەممە پلەی گەرما دەست بە نزمبوونەوە دەکات، سەرجەم ناوچەکانی وڵات بەشێوەیەکی نیمچە بۆ زۆربەی ناوچەکانی هەور دەبێت لەگەڵ بارانبارینی لە رۆژی سێشەممە و دواتر کاریگەرییەکەی لە رۆژی چوارشەممە لە زۆربەی ناوچەکانی باکوری وڵات و ناوەراست بارانی بەخوڕ دەبارێ.

وشکەسەرما کۆتایی دێت و بارانی باشیش بەڕێوەیە

وشکەسەرما کۆتایی دێت و بارانی باشیش بەڕێوەیە