رووناکی گڵۆپێک دەردەکەوێت _ وێنە: 964
وەزارەتی کارەبا راگەیەندراوی هەیە
کارەبای 24 کاتژمێری بەرەو سلێمانی و دهۆک دەڕوات
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەمشەو وەزارەتی کارەبا دەستدەکات، بە دابینکردنی کارەبای نیشتیمانی 24 کاتژمێری بۆ چوار گەڕەکی دیکەی شاری هەولێر کە بریتین لە گەڕەکەکانی (نیشتیمان، ڕاپەڕین، نەورۆز و ماردین) کە نزیکەی 14 هەزار هاوبەشی لەخۆگرتووە.
ئەمەش دوای ئەوەی، پێشتر 13 گەڕەک بە 51 هەزار هاوبەش سوومەند ببوون.
تائێستا، هەریەک لە گەڕەکەکانی (شادی، بەهاری نوێ، نازناز، بەختیاری، سەربەستی، کوران، کوردستان، ماجیداوە، رزگاری، بەهار، کرێکاران، ئازادی، راستی) کە 17 گەڕەک و 65 هەزار هاوبەش و نزیکەی 250 هەزار هاوڵاتی لەم خزمەتگوزارییە سوودمەند بوون.
وەزارەتی کارەبای لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ هەینی 28.2.2025 دەڵێت، هاوتەریب لەگەڵ شاری هەولێر، کارە تەکنیکییەکان لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و دهۆک دەستیانپێکردووە، و بەمزووانەش چەند گەڕەکێک لەم پارێزگایانەشدا دەکرێن بە کارەبای 24 کاتژمێری. بەشێوەیەکی گشتی، ئامانج ئەوەیە کە تا کۆتایی ساڵی 2026 کارەبای سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بکرێتە 24 کاتژمێری.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر پڕۆەژەکە، هاوڵاتییان دەتوانن پەیوەندی بکەن بە سەنتەری خزمەتگوزاری پڕۆژەی ڕووناکی لەڕێگای ژمارە 1992 لەکاتی هەبوونی هەر پرسیارێک یان کێشەک. سەنتەرەکە لەکاتژمێر 9:00ی بەیانی تاوەکو 9:00ی شەو بەردەستە.