دیمەنی رووداوی هاتوچۆکە _ وێنە: هاتوچۆی گەرمیان
لە کفری
سێ کەس بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ برینداربوون
964+
ئەحمەد مستەفا
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە رووداوێکی هاتوچۆ، لەسەر رێگەی چوون بۆ کفری سێ کەس بریندار بوون.
رووداوەکە بەهۆی پێکدادانی ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر بووە.
هاتوچۆی گەرمیان دەڵێت، رووداوەکە لە نزیک بەنزیخانەی میر لە قەزای کفری روویدا، بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
بریندارەکان شۆفێرێک و دوو سەرنشینی ماتۆڕ سکیلەکەن و یەک خێزانن، لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردوە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی رووداوەکە.