باڵەخانەى وەزارەتى دەرەوەى عێراق...وێنە: ئاژانسى دەنگوباسى عێراق
ئاسایش و سەقامگیرى
عێراق هەڵوێستى خۆى بۆ پەیامەکەى ئۆجەلان راگەیاند
964+
وریا فەتاح
وەزارەتى دەرەوەى عێراق پێشوازی لە پەیامەکەی ئۆجەلان دەکات، دەڵێت، دەستپێشخەرییەکە هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیرى لە ناوچەکە.
دوێنێ پێنجشەممە، عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەرى زیندانیکراوى پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە)، پەیامێکى بڵاوکردەوەو تێیدا داواى چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەى پەکەکەى کرد.
لە کاردانەوەى ئەو پەیامەدا، وەزارەتى دەرەوەى عێراق پەیامێکى بڵاوکردەوە و تێیدا وێراى پێشوازى لەو پەیامەى ئۆجەلان، دەشڵێت: چەکدانانى پەکەکە ئەرێنییە و دەبێتە هۆى سەقامگیرى بۆ ناوچەکە.
وەزارەتى دەرەوەى عێراقلە پەیامەکەیدا، چارەسەرى سیاسی و دیالۆگى کردووە بە بنەما بۆ کۆتاییهێنان بە کێشە و ململانێکان، لەو روانگەیەشەوە پەیامەکەى ئۆجەلان بۆ ئاشتى ناوچەکە، بەگرنگ وێنا دەکات.
داواشى کردووە، پەیامەکەى ئۆجەلان بخرێتە بوارى کردارییەوە و پەکەکە چەک دابنێت و هەنگاوەکانى پڕۆسەى ئاشتى بەرەوپێش بچێت.