مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان. وێنە: KRG
پڕۆسەى ئاشتى
سەرۆکى حکومەتی هەرێمی کوردستان: پشتگیرى لە هەر هەوڵێکى چارەسەرى ئاشتیانە دەکەین
964+
وریا فەتاح
لە دواى پەیامەکەى ئۆجەلان و هەنگاو بەرەو پڕۆسەى ئاشتى، سەرۆکى حکومەتى هەرێم پەیامێکى بڵاوکردە و تێدا پشتگیرى بۆ هەوڵى چارەسەرى ئاشتیانەى کێشەکان دەردەبڕێت.
مەسرور بارزانى لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە، پێشوازی و پشتگیریی لە هەر هەوڵێکی چارەسەری ئاشتیانەی کێشەکانی ناوچەکە دەکەم .
ئامادەیى هەرێمی کوردستانیش پیشان دەدات و وتویەتى، “هەرێمى کوردستان هەمیشە فاکتەرێکی گرنگی ئاشتی و تەناهی بووە لە ناوچەکەدا و لەم رووەوە، ئامادەیی خۆمان بۆ هەر هاریکاری و رۆڵێک لە سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەردەبڕین “.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەرى زیندانیکراوى پارتى کرێکارانى کوردستان پەیامێکى بڵاوکردەوە و تێیدا داواى چەکدانانى پەکەکە و خۆهەڵوەشاندنەوەى کردووە.