دیمەنێک لە ئەنجامدانی پرسە لە هەرێمی کوردستان _ وێنە: 964
لە سۆران
چیتر ئەوە نەما لە بەیانییەوە تا ئێوارە لە پرسە دابنیشى
964+
وریا فەتاح
لەمەودوا لە سۆران پرسە تەنیا دوانیوەڕۆیان دەبێت و بۆ ماوەى دوو رۆژ دەبێت، بەمەش پرسەى بەیانیان هەڵگیرا.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف و یەکێتی زانایانی سۆران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی بڕیار و رێنمایی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پرسە تەنیا یەک رۆژە و لە دوایی نیوەڕۆیە، بەڵام لە بەر واقعی خەڵکی ئیدارەی سۆران بڕیارەکە نەچوبووە بواری جێبەجێکردن و مەراسیمی پرسە دوو رۆژ لە بەیانییەوە تا ئێوارەوە بەڕێوە دەچوو.
دەشڵێت: لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و لە پێناو رەچاوکردنی دۆخی دارایی خەڵک و کەمکردنەوەی خەرجی پرسە، بەپێی نووسراوی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ژمارە 1434 لە رێکەوتی 27.2.2024 بڕیاردرا بەوەى لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پرسە تەنیا (دوو رۆژ لە دوایی نیوەڕۆوە) دەبێت و بڕیارەکە لە 1.3.2025ـەوە، جێبەجێ دەکرێت.