هەواڵەكان

لە سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین رۆژی گردبوونەوە بوو، غازیش گران بووە

964+

ژووری هەواڵ

ئەمڕۆ لە هەڵبجەو سلێمانی و راپەڕین رۆژی گردبوونەوە بوو لە سلێمانی و راپەڕین بژمێرەکانی سەرژمێری و لە هەڵەبجەش نوینەری ئەو 500 کەسەی کە گوایە دامەزراون.

لە سلێمانی بژمێرەکانی پرۆسەی سەرژمێری گردبوونەوە

لە سلێمانی بژمێرەکانی پرۆسەی سەرژمێری گردبوونەوە

ئەمە رێک ئەوەیە لەهەرکوێ بەردێک بکەوێتە خوارەوە بەر سەری ئێمە دەکەوێت، ئێستا لە جیهاندا غاز گران بووە کەچی یەکسەر لای خۆمان کاریگەری دەرکەوت و لیترێک غازی ماڵان لە 400 دینارەوە بووە بە 625 دینار.

کەمبوونەوەی غاز کاریگەری کردووەتە سەر نرخەکەی و بەرزب...

کەمبوونەوەی غاز کاریگەری کردووەتە سەر نرخەکەی و بەرزبووتەوە

ئەمەیە فێڵ و قۆڵبڕین لە چێشتخانەیەک لە سۆران کراوە با بۆتان باس بکەم، کابرایەک هەستاوە تەلەفۆنی بۆ چێشتخانەیەک کردووە و داوای بایی زیاتر لە ملیۆنێک دینار کەباب و تکەی گۆشتی کردووە و دوای ئەوەی بۆیان ئامادە کردووە نەرۆیشتەوە بۆیی و دەنگی نەماوە.

ئەمەیە فێڵ کردن و قۆڵ بڕین

ئەمەیە فێڵ کردن و قۆڵ بڕین

سبەینێ کەلار تەمەنی بە قەزابوونی دەبێتە 55 ساڵ پێش ئەوەی بگاتە بەیانی هەر ئەمڕۆ چالاکی و فێستیڤاڵ و حەفلەی خۆیان بۆ یادەکە کرد و ناونیشانی رۆژەکشیان کردووە بە کەلار شاری میهرەبانی.

فێستیڤاڵ و چالاکی بۆ یادی 55 ساڵەی بە قەزابوونی کەلار ئە...

فێستیڤاڵ و چالاکی بۆ یادی 55 ساڵەی بە قەزابوونی کەلار ئەنجامدرا