کەشوهەوا

کەش جێگیرە و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە 

964+

توانا نەقی

بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی بۆ ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان و پلەکانی گەرماش تا دوو پلەیەک بەرزتر دەبنەوە.

ئەم سەرماو سۆڵە زۆرەی چەند رۆژێکە رووی لە ناوچەکان کردووە ئیتر بەرەو کۆتایی دەچێت و ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە و سبەینێ زیار بەرزتر دەبێتەوە.

پێشتریش پێشبینی ئەوە کراوە کە لەسەرەتای مانگی داهاتوو کە هاوکاتە لەگەڵ سەرەتای مانگی رەمەزان شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.

 ئەمڕۆ پێنج شەممە 27.2.2025
کەش/  ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت .
پلەکانی گەرما /  بەرزدەبێتەوە بە  ( 1- 2  ) پلەی سیلیزی بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
ئاراستەی با / باشوورى خۆرئاوا دەبێت .
خێراى با /   لەسەرخۆ- مام ناوەند (10- 20) کم/ک
مەوداى بینین / لەنێوان (8  – 10 ) کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ :
هەولێر     :9 پلەى سیلیزى
سلێمانی  : 7 پلەى سیلیزى
دهۆک     : 8 پلەى سیلیزى
کەرکوک  :12  پلەى سیلیزى
زاخۆ      :  9 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 9 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران  : -2 پلەى سیلیزى
سۆران   : 8 پلەى سیلیزى
گەرمیان  : 12پلەى سیلیزى