
فۆتۆ: سۆسیال میدیا
کارەبای سێمێل وەک خۆی لێهاتەوە
+964
عەمار عەزیز
بڕیارى كه‌مكردنه‌وه‌ى كاره‌باى موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانى قه‌زاى سێمێل هه‌ڵوه‌شایه‌وه، كه پێشتر خه‌ڵكه‌كه‌ى داوایانكردبوو، وته‌بێژى موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانى دهۆكیش دووپاتیده‌كاته‌وه كه “كاره‌بایان بۆ كراوه‌ته‌وه بە 24 كاتژمێر”.
هەکار هروری، وته‌بێژى موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانى دهۆك، بە تۆڕى 964ی وت “بڕیاری کەمکردنەوەی ئیشپێکردنی موه‌لیدەی ئەهلی لە قەزای سێمێل هەڵوەشایه‌وە و لە ئەمشەوەوە وەکو خۆی لێدێتەوە”.
ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه كه دوای ئەوەی خەڵکانێک لە قەزای سێمێل گلەییان کردبوو لە لایەن قائیمقامی قه‌زاوه، دووبارە بەسەر بڕیاری قائیمقامیەت کارەبا بۆ سێمێل گەڕاوەتەوە بۆ شێوازی 24 کاتژمێری.
پێشتر، شێروان شوکری، نوێنەری خاوەن موه‌لیدەکانی سنوری قەزای سێمێل بە تۆڕی 964ی وت، لەسەر داواکاری خەڵک و موختارەکانی ئه‌م سنووره، بڕیاردرا کاتژمێرەکانی کارەبای موه‌لیدە کەمبکرێتەوە تا ئەمپێری کارەبا لەسەر خەڵک کەمبێتەوە و بتوانن کرێی بدەن.
تۆڕى 964 ده‌زانێت، لە سنووری قەزای سێمێل سەرووی 100 موەلیدە هەن و لە سەرانسەری پارێزگای دهۆکیش دوو هەزار و 300 موه‌لیدە هەن، مانگی رابردوو نرخی یەک ئەمپێر کارەبای موه‌لیدە لە سنووری قەزای سێمێل بە 24 هەزار دینار بوو، ئەمەش ناڕه‌زایی خەڵکی ئه‌و سنووره‌ى بە دوای خۆیدا هێنا.