لە کۆڕبەندی هەولێر

سەرۆک کۆماری عێراق هۆشداری لە هەڕەشەی تیرۆر دەدات

964+

شۆڕش قادری

ئەمڕۆ سێیەمین کۆڕبەندی هەولێر بەڕێوەدەچێت و سەرۆک کۆماریش هۆشداری لە هەڕەشەی تیرۆر دەدات.

لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی کوردستان و عێراق بەشداری سێیەمین کۆڕبەندی هەولێر کرد و لە وتارێکدا وتی، “تیرۆر هەڕەشەیە بۆ سەرتاسەری جیهان و بە تایبەتیش عێراق، بۆ شکستهێنان بە پیلانە دوژمنکارییەکانی تیرۆر پێویستمان بە یەکخستنی دیدگای سیاسی و هەوڵە نیشتمانییەکان هەیە”.

لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا لەتیف رەشید باسی بارودۆخی فەڵەستینی کرد و رایگەیاند، نزیکەی یەک ساڵە ئەو وڵاتە رووبەڕووی پەلامار و ئاژاوە بووەتەوە و زۆربەی وڵاتانیش لێی بێدەنگن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 26.2.2025 کۆڕبەندی هەولێر بەبەشداری نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی باڵای عێراق و زیاتر لە 120 میوانی بیانی لە وڵاتە جیاوازەکان بەڕێوەدەچێت.

سەرۆکی عێراق داوای لە ناتۆ كرد توانای هێزە عێراقییەكان...

سەرۆکی عێراق داوای لە ناتۆ كرد توانای هێزە عێراقییەكان بەرزبكاتەوە

لە هەولێر باسی گەڕانەوەی ترەمپ بۆ سەرۆكایەتیی ئەمریكا ...

لە هەولێر باسی گەڕانەوەی ترەمپ بۆ سەرۆكایەتیی ئەمریكا كرا