سستمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری گۆڕاوە و مامەڵە وەرناگرن

ئەم ماوەیە سەردانی هاتوچۆی سۆران مەکەن بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری

964+

ژێوار خدر

ئەگەر بەنیازی لەم چەند رۆژەدا مۆڵەتی شۆفێری دەربکەیت و لە ئیدارەی سۆرانی، جارێ چاوەڕێ بکە، چونکە سیستمی مۆڵەتی شوفێری گۆردراوە بۆ سیستمێكی نوێی مۆدێرن و بۆ ماوەیەک تا وەرگرتنی رێنمایی بۆ سیستمە نوێکە، هاتوچۆی سۆران هیچ فۆرمیکی دەرهێنانی مۆڵەت دابەش ناکات.

موحسین تەحسین، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران بە 964ـی وت، بەهۆی ئەوەی لەمەودوا سیستمێکی نوێ بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری جێبەجێ دەکرێت، ئێستا پێدانی فۆرم و مامەڵەی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێریمان وەستاندووە تاوەکی مانگی سێ و لەوانەیە لە 10ـی مانگی سێوە دابەشکردنی فۆرم دەستپێبکاتەوە، بەڵام پێدانی مۆڵەتی شۆفێری بە سیستمە نوێکە دەبێت.

وتیشی، ئەو کەسانەی کە تا پێش ئەمڕۆ مامەڵەی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێرییان کردووە، هەر بەپێی سیستمە کۆنەکە دەبێت و هەر مامەڵەیەکی نوێش لە ئەمڕۆ 25.2.2025ەوە بکرێت بەپێی سیستمە نوێکە کاری پێدەکرێت.

سەردانی هاتوچۆی سۆران مەکەن بۆ نوێکردنەوەی ساڵیانە

سەردانی هاتوچۆی سۆران مەکەن بۆ نوێکردنەوەی ساڵیانە