دیمەنێکی کاتی دانانی نیشانەکان ... وێنە ؛ دەزگای مین.
ده‌زگاى مین : به‌بێ پرسى ئێمه رێگا دروست مه‌كه‌ن
زیاتر له 25 دۆنم زه‌وى له چیاى زاوێته نیشانه‌ى مه‌ترسیدارى بۆ داندرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رووبه‌رێكی زۆر له چیاى زاوێته‌ى سنوورى دهۆك نیشانه‌ى مه‌ترسیدارى بۆ داندرا، چونكه پڕه له مین و ته‌قه‌مه‌نى، ده‌زگاى مینیش لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكومه‌ت ئاگادارده‌كاته‌وه نه‌كه‌ن بێ ئاگادارى ئه‌وان رێگا بۆ ئه‌م چیایه دروست بكه‌ن، چونكه مه‌ترسیداره.
تیمه‌كانى پلان و به‌دواداچوونى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى مینى دهۆك به رووبه‌رى 68 هه‌زار و 473 مه‌تر دووجا، نیشانه‌كانى مه‌ترسی بوونى مین و ته‌قه‌مه‌نیان له‌و چیایه دانا.
عه‌لى میران، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى ته‌كنیكی ده‌زگاى مینى هه‌رێم به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌و به‌شه زه‌ویه‌ى چیاى زاوێته كه مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كى زۆرى لێیه پێی ده‌ڵێن (سن سه‌خه‌رى) و بوونیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شه‌ڕى هه‌شت ساڵه‌ى عێراق و ئێران.
وتیشی “دانانى ئه‌م نیشانانه بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ى هاوڵاتیان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه كه له‌م شوێنانه نزیك نه‌بنه‌وه تا ئه‌وكاته‌ى پاكده‌كرێته‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد كه پلانێك هه‌یه رێگایه‌ك بۆ هاوڵاتیان له‌و چیایه دروست بكرێت، به‌ڵام بێ ئاگادارى ئه‌وان دروستكردنى رێگاكه كاره‌ساتى لێده‌كه‌وێته‌وه چونكه ده‌ڵێت “ئه‌و شوێنه‌ى بۆ رێگاكه ده‌ستنیشان كراوه كه‌وتووه‌ته ناو كێڵگه مینه‌كه‌ى سه‌ر ئه‌م چیایه”.
لایخۆشییه‌وه، به‌ڕێوه‌بەرایه‌تى مینى دهۆك، هاوڵاتیانى ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و شوێنانه نزیك نه‌بنه‌وه كه نیشانه‌كانى مه‌ترسی لێ داندراوه و له‌كاتى بینینى هه‌ر حاڵه‌تێكی مه‌ترسیداریش ژماره 182ـى داناوه بۆ په‌یوه‌ندیكردنى هاوڵاتیان.