دی٦مەنی ناحیەی ژاراوە وێنە: سۆشیاڵ میدیا
له شه‌ش مزگه‌وت بانگه‌واز بۆ كۆكردنه‌وه‌ى پاره ده‌كات
ناحیه‌ى ژاراوە هه‌موو كارێكی وه‌لاناوه و خه‌ریكی كڕینى حەفارەیەكه
ژێوار خدر
ئه‌م ماوه‌یه هاوڵاتیانى ناحیه‌ى ژاراوه‌ى سه‌ر به ئیداره‌ى راپه‌ڕین خۆیان به كۆكردنه‌وه‌ى پاره بۆ كڕینى حه‌فاره‌یه‌ك سه‌رقاڵكردووه و چونكه گۆڕستانه‌كه‌یان ئه‌م ئامێره‌ى لێ نییه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له شه‌ش مزگه‌وته‌وه بانگه‌واز بۆ كۆكردنه‌وه‌ى پاره ده‌كه‌ن.
ناحیەی ژاراوە یەکێکە لە پێنج ناحیەکەی قەزای پشدەر و نزیکەی 40 گوندی بەسەرەوەیە.
کارمەند سەید مەحمود، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی ئیبراهیم خەلیل لە ناحیەكه بە 964ـی وت، ناحیەیەکی گەورەن و ژمارەیەکی زۆر گوندیان بەسەرەوەیە، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا گۆڕستانەکەیان بێ حەفارەیە و ئه‌گه‌ر یه‌كێك بمرێت ده‌بێت له ده‌رو دراوسێكانیان داواى حه‌فاره بكه‌ن.
وتیشی “پێشتر داوامان لە حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار کردووە، کە هاوکارمان بن لە دابینکردنی حه‌فاره‌یه‌ك، بەڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ وەڵامێکییان نەداوینەتەوە”.
خه‌ڵكه‌كه به‌دواداچوونى بۆ نرخى حه‌فاره‌كان كردووه، بۆیان ئاشكرا بووه كه ئەگەر دانەیەکی کوالیتی باش بكڕن پێویسته 50 هەزار دۆلاریان هه‌بێت، ئەگەریش نەتوانن ئەو پارە زۆره كۆبكه‌نه‌وه و دانەیەکی ئاسایی له حه‌فاره نرخەکەی لە نێوان 10 هەزار بۆ 10 هەزار و 500 دۆلارە.
مامۆستایانی ئایینی ناحیەکە هەڵمەتەكه‌یان له ئه‌ستۆى خۆیان گرتووه، هه‌رچه‌نده ده‌ڵێن تا ئێستاش چەند خێرخوازێک بەدەم هەڵمەتەکەیانه‌وە هاتوون، به‌ڵام دڵیان به‌وه‌نده داناكه‌وێت ده‌یانه‌وێت له هه‌ر شه‌ش مزگه‌وتى ناحیه‌كه بانگه‌واز بۆ كۆكردنه‌وه‌ى پاره‌ى حه‌فاره‌كه بكه‌ن.