دەوڵەت لە ناو دەوڵەتدا

بابەتەکە لەوە قوڵترە تێی گەیشتووین.. ترەمپ ناوەوەی ئەمریکا هەڵدەتەکێنێت

964+

ژووری هەواڵ

رۆژ بە رۆژ زیاتر روون دەبێتەوە دۆناڵد ترەمپ پلانی چییە بۆ ئەم چوار ساڵەی ئەمریکا و جیهان، ئەوەی تائێستا دیارە ئەوەیە دوای چوار ساڵ ئەو ئەمریکایە نابیننەوە کە ئێستا هەیە.
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بە پشتیوانی ئیلۆن مەسک دەستی کردووە بە پەیڕەوکردنی سیاسەتێک بۆ کەمکردنەوەی فەرمانبەرانی دەوڵەتی ئەمریکا، کار بەوەوە نەوەستاوە ئێستا چاویان لەسەر ئەوروپایە، یەکەم هێمای گۆڕانکارییەکەی ئەوروپاش بەر لە دوو مانگ لە ئەڵمانیاوە دەستی پێکرد کاتێک راستڕەوەکان توانیان دەنگێکی زۆر بە دەست بهێنن و ببنە هێزی دووەم.

چاوتان لەسەر ئەم پیاوە بێت
بەر لە چەند رۆژێک کۆنگرێس رەزامەندی نیشاندا بۆ ئەوەی (کاش پەتێل) ببێتە سەرۆکی دامەزراوەی پۆلیسی فیدراڵی ئەمریکا (FBI)، دوای ئەم گۆڕانکارییە زۆر شت لە ئەمریکا دەگۆڕێت.
پەتێل لە دۆستە هەرە نزیکەکانی ترەمپە، خۆی پارێزەرەو ماوەیەکیش پۆستی هەستیاری لە دەزگا هەواڵگرییەکاندا هەبووە.
دوان لە لێدوانەکانی پەتێل جێی سەرنجن، یەکەمیان ئەوەیە کە پێشتر وتبووی دۆسێی (جێفری ئیپستن) و کوژرانی (جۆن کێنێدی) ئاشکرا دەکات.
دووەمیان داخستنی باڵەخانەی (هووڤەر) و بڵاوەپێکردنی 7000 کارمەندی FBIیە.
باڵەخانەی FBI لە چەقی واشنتنی پایتەختدایە و حەوت هەزار کارمەندی هەیە، ئەمانە کاریگەرییان لەسەر ناوەندی دەسەڵات هەیە لە ئەمریکا.
ترەمپ پێی وایە ئەم دەزگا زەبەلاحە دەتوانێت دەسەڵاتی بەسەر ئەویش و کۆشکی سپیشدا بڕوات، بۆیە دەیەوێت بەو شێوازەی ئێستا تەفرو تونای بکات.
پەتێل دەڵێت 7000 کارمەندم بۆچییە، ئەوان پۆلیسن با بڕۆن بەسەر شارەکاندا دابەش ببن.

سکانداڵی جێفی ئیپستن
لە ئەمریکا پیاوێک هەبوو بەناوی جێفری ئیپستن زۆر باس دەکرد بەوەی بە سکانداڵی گەورەی سێکسی و سپیکردنەوەی پارەوە تێوەگلابوو، دەستگیرکراو لە زیندان خۆی کوشت، بەڵام هەندێ کەس گومانیان لە مردنەکەی هەیەو دەڵێن دەستێک لە پشتیەوە هەبووە.
ئێستا بەڕێوەبەری نوێی FIB دەڵێت ئەو دۆسێیەو دۆسێی کوژرانی جۆن کێنیدی سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا ئاشکرا دەکەم.

هەڵتەکاندنی دەوڵەتە قووڵەکە
ترەمپ پێی وایە لە ئەمریکا دەوڵەت لە ناو دەوڵەتدا دروست بووە، ئیدارەکانی پێشووی دیموکراتەکان هەموو پۆستە گرنگەکانیان گرتووەتە دەست و ئیتر کە سەرۆک دێت دەستی بەسەر ئەو دەوڵەتە قووڵەدا ناڕوات.
بۆیە پلانەکەی ترەمپ ئەوەی ئەو دامەزراوانە لەبەریەک هەڵدەوەشێنێتەوەو کەسانێک لە شوێنیان دادەنێت کە لە خۆیەوە نزیکن.

نموونەی ئەمە لە عێراقیش هەیە، کاثێک نوری مالیکی تۆمەتبار دەکرا بەوەی دەوڵەتی قووڵی دروست کردووەو هەموو پۆستە گرنگەکان ئێستاش هەر بە قسەی ئەو دەکەن.
هانا سەعید شرۆڤەکارێکی کوردە و خۆی لە ئەمریکا دەژی و لە نزیکەوە ئاگاداری ناوەندە میدیاییەکان و ناوەندەکانی دەسەڵاتە، بە روونی ئەم گۆڕانکارییە تازانەی ئەمریاک بۆ وەرگرانی 964 شی دەکاتەوە.

چەند رۆژێکی تر نهێنی سەرۆکە کوژراوەکە ئاشکرا دەبێت و ئ�...

چەند رۆژێکی تر نهێنی سەرۆکە کوژراوەکە ئاشکرا دەبێت و ئەپڵیش زۆری بەدەستەوەیە