"پێویستە حکومەت بە دەم داواکانیان بچێت"
ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ نیگه‌رانه له‌و گرژیانه‌ى عه‌ربه‌ت كه له‌كاتى خۆپیشاندانى مامۆستایان دروستبوو
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ نیگه‌رانى خۆی بۆ ئه‌و رووداوانه ده‌رده‌بڕێت كه شه‌وى رابردوو له عه‌ربه‌ت له‌كاتى خۆپیشاندانى مامۆستایانى ناڕازیی روویانداوه.
ده‌سته‌كه، بەپێی بەدواداچونەکانی تیمەکانی ئه‌م نیگه‌رانییه‌ى ده‌ربڕیوه، دوای ئەوەی گرژی و رووبەڕووبونەوە دەکەوێتە نێوان مامۆستایانی خۆپیشاندەر و شوفێرانی بارهەڵگر کە ده‌ڵێت، ئەو بارهەڵگرانە رێگەیان پێنەدەدرا لە عەربەتەوە بڕۆن دواتر دەبێتە هۆی گرژی لەنێوانیان.
ئاماژه‌ى به برینداربوونى چەند هاوڵاتیەک كردووه كه له‌ئنجامى رووبه‌ڕووبونه‌وه و گرژییه‌كان روویانداوه، به‌ڵام ده‌شڵێت گرژییه‌كه له‌كاتى كۆنتڕۆڵكردنى دۆخه‌كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه دروستبووه و ده‌ست به‌سه‌ر كه‌لوپه‌لى چه‌ند رۆژنامه‌نووسێكیشدا گیراوه.
ده‌سته‌كه دژی هەر جۆرە توندوتیژی و کارێکه کە پێچەوانەی رێکارو بنەماکانی مافی مرۆڤ بێت و ده‌شڵێت “لەگەڵ خۆپیشاندانی مەدەنین لەچوارچێوەی رێکارو یاسا کارپێکراوەکان وەک رێکارێکی مەدەنی و دژی هەر جۆرە رێگری و پێشێلکاریەکین بەرامبەر رۆژنامەنوسان بکرێ”.
ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ هیواداره گردبونەوە و خۆپیشاندانەکان نەبنە مایەی وەستانی بازاڕ و کاری خەڵک و شەقام و رێگاوبان بەڵکو بە رێگه‌ی مەدەنی داوا و داکۆکی لە مافەکانی خۆیان بکەن کە مافێکی سروشتی و یاساییە و پێویستە حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار بە دەم داواکانی خۆپیشاندەرانەوە بچێت.
روو له هێزە ئەمنیەکانیش ده‌كات كه ئه‌ركیان پارێزگاریكردنه لە خۆپیشاندەران دوور لەبەکارهێنانی توندوتیژی.