لەلایەن پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانییەوە، دەستبەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەداگیراوە لە تەکیە کە دارى تەڕى بارکردووە
لە سنوورى سلێمانى
لە 55 رۆژى رابردوودا 50 داربڕ دەستگیرکراون
وریا فەتاح
تەنیا لەمساڵدا کە 55 رۆژى لێ رۆیشتووە، 50 داربڕ لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى دەستگیرکراون.
بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، مەفرەزەکانى بنکەى پۆلیسى دارستانى، توانیان لە ناحیەى تەکیە دوو هاووڵاتى دەستگیربکەن و دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێکى بارهەڵگردا بگرن کە ژمارەیەك داری تەڕى بڕدراوى بارکردبوو .
بەپێی ئامارێک کە 964 لە ئەکاونتی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی وەریگرتووە، لە 55 رۆژى رابردووى ساڵى نوێدا، 50 کەس لە سنووری پارێزگای سلێمانی لەسەر داربڕین دەستگیر کراون، ئەوە جگە لەوەی چەند داربڕێک لەدەست پۆلیسی دارستان قوتاریان بووە و هەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنیان بەردەوامە.