بەهای دینار بەرزبووەوە 

100 دۆلار بەرامبەرە بە 148 هەزار و 800 دینار 

964+

توانا نەقی

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی دراو بۆ ئەمڕۆ سێشەممە 25.2.2025 بەهای دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بەرزبووەوە و نرخی 100 دۆلار بوو بە 148 هەزار و 800 دینار.

کەیفی خۆشناو وتەبێژی بازاڕی دراوی هەولێر بە 964ـی وت، ئەمڕۆ بەهای دۆلار باش دابەزیوە بەرامبەر دینار و ماوەیەکی زۆرە نەهاتووەتە 148 هەزار.

وتیشی، یەکێک لە هۆکارەکانی دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار، دۆلار زۆرە لە بازاڕدا و ئێستا بازرگانانیش کاڵا و شمەک بە نرخی 140 هەزار دەدەن بە بازاڕ و دوکانداران.

یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان بە قسەی کەیفی خۆشناو، خستنەبازاڕی دۆلارە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە، هەرچەندە ئەمڕۆ هێشتا نەیکردووە، بەڵام چەند رۆژێکە هەر لە نزیکی 290 ملیۆن دۆلار دەخاتەڕوو، کە تەنیا 15 بۆ 20 ملیۆنی بە کاشە.

نرخی دراوەکان بەم شێوەیە تا ئێستا:

100 دۆلار بەرامبەرە بە 148 هەزار و 800 دیناری عێراقی

100 دۆلار بەرامبەرە بە 3 هەزار و 620 لیرەی تورکی

100 دۆلار بەرامبەرە بە 9 ملیۆن و 400 هەزار تمەنی ئێرانی

هەنگاوەکەی بانکی ناوەندی بەهای دۆلار دابەزێنێت؟

هەنگاوەکەی بانکی ناوەندی بەهای دۆلار دابەزێنێت؟