پێنجوێن ساردترینە

ئەمڕۆ ساردترین رۆژى ساڵە

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى هەرێمى کوردستان بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ ساردترین رۆژى ساڵە و پێنجوێنیش ساردترین ناوچەى هەرێمى کوردستانە.

بەپێى ئەو نەخشەیەى وەزارەتەکە دایناوە، بۆ ئەمڕۆ سێشەممە 25.2.2025، زۆربەى ناوچە و شارەکانى هەرێمى کوردستان کەشێکى ساردیان هەیە، بەشێوەیەک پێنجوێن بە 15 پلە لە ژێر سفرى سیلیزییەوەیە، تەنانەت ناوچەکانى گەرمەسێریش دەکەونە خوار پلەى سفرى سیلیزییەوە.

ساردترین ناوچەکانى کوردستان بۆ ئەمڕۆ سێشەممە بەم شێوەیەیە:

پێنجوێن: 15-

حاجى ئۆمەران: 13-

بازیان، چۆمان، مانگێش، ئامێدى: 9-

هەڵشۆ، بامەڕنێ: 8-

باتیفە، سۆران، مێرگەسۆر: 6-

سلێمانى، قەڵادزێ، چەمچەماڵ، هەڵەبجە، بارزان، شەمامک: 5-

ناوچەکانى دیکەى کوردستان بەم شێوەیەیە کە لە نەخشەکەدا روونکراوەتەوە:

ئەمڕۆ ساردترین رۆژى ساڵە