سلێمانى و هەڵەبجە

لە مانگى یەک 102 بازرگان و بەکارهێنەرى مادەى هۆشبەر دەستگیرکراون

964+

وریا فەتاح

تەنیا لە مانگى یەکى ساڵى نوێ، لە سنوورى سلێمانى و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەى راپەڕین و گەرمیان، 102 بەکارهێنەر و بازرگانى مادەى هۆشبەر دەستگیرکراون.

سەلام عەبدولخالق، وتەبێژى دەزگاى ئاسایشى هەرێم بە 964ـى وت،”تەنیا لە مانگى یەکى ئەمساڵ 102 بازرگان و بەکارهێنەرى مادەى هۆشبەر دەستگیرکراون”.

وەک باسى دەکات، 54 کەس لەو دەستگیرکراوانە بازرگان و دابەشکارى مادەى هۆشبەر بوون، بەپێى یاساى بەرەنگاربوونەوەى مادەى هۆشبەرەکان دەستگیرکراون.

هاوکات لە مانگى شوباتى 2025 دا، پەیجى فەرمى ئاسایشى سلێمانى دەستگیرکردنى حەوت کەسى دیکەى بەتۆمەتى مادەى هۆشبەر بڵاو کردووەتەوە کە پێنج تۆمەتباریان دوێنێ دووشەممە 24.2.2025 لە پێنجوێن دەستگیر كران و بازرگانى مادەى هۆشبەر بوون، لە 2ـى ئەم مانگەش دوو بازرگانى دیکەى مادەى هۆشبەریان بە حەوت کیلۆگرامەوە دەستگیر کردووە، کە بەنیاز بوون لە سلێمانییەوە بیگوازنەوە بۆ کەرکوک.

دوو بازرگانى مادەى هۆشبەر بە حەوت کیلۆگرام مادەی مەریج...

دوو بازرگانى مادەى هۆشبەر بە حەوت کیلۆگرام مادەی مەریجوانەوە دەستگیرکران