سەرما پشووی پێڕاگەیاندن

سبەینێ هیچ قوتابخانەیەکی باتیفا دەوامی نابێت

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

بەهۆی نزمبوونەوەی زۆری پلەکانی گەرماوە قایمقامیەتی قەزای باتیفای زاخۆ بڕیاری دا سبەینێ 25.2.2025 لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی بکرێتە پشوو.

فەرهاد مەحمود، قایمقامی قەزای باتیفا بە 964ـی وت، ” کەش زۆر ساردە و لەبەر تەندروستی قوتابیان و روونەدانی رووداوی نەخوازراو پشوویان بۆ پەروەردە راگەیاندووە و رۆژانی داهاتووش بڕیار لەسەر فەرمانگەکان دەدەن ئەگەر پێویست بێت.

وتیشی، ئەمڕۆ قوتابخانەیەک و باخچەیەکی ساوایان بەهۆی سەرماوە ئاوەکەیان بەستبووی و بێ ئاو بوون، بۆیە پێویست ناکات سبەینێ منداڵەکانیان بنێرنە قوتابخانە.

قەزای باتیفا لە رۆژهەڵاتەوە نزیکەی 30 کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری زاخۆوە دوورە، ناوچەیەکی شاخاوییە و لەم زستانەدا دوو جار بەفری لێ باریوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

پێنجوێن بە تەواوی کردی بە پشوو؛ سۆرانیش قوتابیان ناچنە...

پێنجوێن بە تەواوی کردی بە پشوو؛ سۆرانیش قوتابیان ناچنەوە