داڵكورد بەرەو هەڵوەشانەوە دەچێت

خەونی هەر چوار پارچەی کوردستانیان بە وەرزش دروست کرد

ژووری هەواڵ

یانەیەكی وەرزشی كوردی لە وڵاتی سوێد، لە ساڵی 2004 بە ناوی داڵكورد و بە ئاڵای کوردستانەوە لەلایەن نۆ پەنابەرەوە دامەزرا
ئەو یانەیە وەک وڵاتێک یاریزانانی هەر چوار پارچەی کوردستانی کۆکردبووەوە.
یانەكە هیوای هەموو کوردێک بوو، بەڵام ئێستا تابووتی نەمانی بۆ ئامادە دەکرێت.
داڵکورد ئێستا بە هۆی کيشەی کارگێڕی و کەڵەکەبوونی باجەکانی سەر یانەکە، لە لێواری مەرگدایە، لە كاتێكدا ئەو تیپە چەند وەرزێك لە پلە نایاب و پلە یەكی سوێد یاریی كردووە.

یانەكە لە بارودۆخێكدایە، ئەگەر تا مانگی داهاتوو رێکارە داراییەکان تەواو نەکات و قەرزەکان نەداتەوە، ئەوا هەڵدەوەشێتەوە، بۆیە ئەوان داوا لە هەموو كوردێك دەكەن بە هانایانەوە بچن و نەهێڵن یانەكە هەڵبوەشێتەوە.